جیهان

وتەبێژی بزووتنەوەی ئاشتیی بەلجیکا داوا دەکات پەکەکە لە لیستی تیرۆر دەربخرێت

چەند ڕۆژێک بەرلە ئێستا، ٢٨ سیاسەتمەدار، نووسەر، فەیلەسوف، چالاکوان، پەرلەمانتار، مافناس و هونەرمەند، بە ئامانجی دەرخستنی پەکەکە لە لیستی تیرۆری یەکێتی ئەوروپا، دەستپێشخەرییەکیان بە ناوی “دەستپێشخەریی نێونەتەوەیی دادوەریی بۆ کوردان”پێکهێنا.

لود دا براباندەر، وتەبێژی بزووتنەوەی ئاشتیی لە بەلجیکا، یەکێک لە ئەندامانی دەستپێشخەرییەکەیە.

لود بە ئاژانسی هاواری وت، ئیدی کاتی ئەوەیە ڕۆشنبیر، ڕۆژنامەنووس، سیاسەتمەدار و لایەنی سیاسیی لە وڵاتە جیاجیاکان، بە شێوەیەکی چالاک بەشداریی لە خەباتی دەرخستنی پەکەکە لە لیستی تیرۆردا بکەن.

ڕاشیگەیاند، کە دەبێت دەوڵەتانی ئەندام لە نەتەوە یەکگرتووەکان، بۆ ئەوەی پەکەکە لە لیستی تیرۆر دەربخرێت، دۆسیەیەکی نوێ بکەنەوە و بۆ ئەوەش نمونەی بەلجیکای هێنایەوە، وتی: هیوادارم دەوڵەتانی دیکەی ئەندام لە یەکێتی ئەوروپا، نیشانی بدەن پەکەکە ڕێکخراویکی تیرۆرستیی نییە و هەوڵ بدەن بۆ دەرخستنیی لە لیستی تیرۆر.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌