جیهان

لە شاری بەرلین دەستپێشخەری نەتەوەیی بۆ عەفرین دەستی بەچالاکییەکانی کرد

لە شاری بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا، دەستپێشخەری نەتەوەیی بۆ عەفرین، دەستی بەچالاکییەکانی کرد و چالاکی ئێشکگری بەڕێوەدەبات.

ئامانجی ئێشکگری، بۆ دادگاییکردنی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیایە بەهۆی ئەنجام دانی تاوانەکانی پاکتاوکردن و سڕینەوە کەلە عەفرین دا ئەنجامی داون.

چالاکییەکە، بەبەشداری قوربانیانی عەفرین و باکور ڕۆژهەڵاتی سوریا بەڕێوەدەچێت.

چالاکوانان داوا لەکۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەکەن پاکتاوکارییەکانی سەر عەفرین ڕابوەستێنرێت و کۆتایی بە هەڕەشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکیا بهێنرێت و لەبەرامبەر بە کارە نامرۆییەکانی تورکیا کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بە ئەرک و بەرپرسیاری خۆیان هەستن.

دەستپێشخەری نەتەوەیی بۆ عەفرین ڕایدەگەیەنن چالاکییەکانیان تا گەیشطن بەئامانجەکانیان بەردەوام دەبن.

دەستپێشخەری نەتەوەیی بۆ عەفرین، لە ڕۆژی ٢٢ی ئۆگەست ی ئەم ساڵ، بەبەشداری دەیان چالاکوان، ڕۆشنبیر و ئەکادیمیسیەنی عەفرین لە دەروەی وڵات دامەزراو چالاکییەکانی لە چوارچێوەی ئاشكراکردنی تاوانە دژە مرۆییەکانی داگیرکەرانە لە هەرێمی عەفرین.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌