ئێران

بە هوێ بڵاوکردنەوەی گرافیکی دەستی خامنەیی ڕۆژنامەیەک داخرا

بە هوێ بڵاو کردنەوەی گرافیکی دەستی عەلی خامنەیی، رۆژنامەیەک لە ئێران داخرا.

ڕۆژنامەی “کلید” دوو رۆژ پێش بابەتێکی لە ژێر ناوی “ملیۆنان هاوڵاتی ئێران لە ژێر خەتی هەژاری “بڵاوکردەوە، گرافیکی دەستی خامنەیی بۆ وێنەی بابەتەکە لە سەر لاپەڕەی یەکمی ڕۆژنامەکە دانرابوو. بەم هوێەوە رۆژنامەکە داخرا

وێنە گرافیکیەکە دەستێک و قەڵەمێکە و هێماییە بۆ نووسینی نامەیک لە لایەن عەلی خامنەییەوە.

عەلادین زهووریان، بەرێوەبەری ئەنجۆمەنی چاودێری بە سەر چاپەمەنی، بە بێ ئەوەی هۆکاری ڕاگرتنی ڕۆژنامەکە ڕابگەینێت،هەواڵەکەی پشت ڕاست کردووەتەوە.

دوێنی ئیمان شەمسایی، بەڕیۆەبەری گشتی چاپەمەنی وەزارەتی ئیرشاد، لەوبارەیەوە وتی: بۆ لێکۆڵینەوە و وەرگرتنی بریاری تایبەت سەبارەت بە بڵاو کردنەوە گرافیکی دەستی خامنەیی، لە ڕۆژنامەی “کلید”دانیشتنی تایبەت بەڕێوە دەبن.

بە پێی بەندی ٢٧ی یاسایی چاپەمەنی ئێران، ئەگەر لێژنەی چاودێری بە سەر چاپەمەنی، بابەتێک وەک بێ ڕێزی بە “ڕیبەری کۆماری ئیسلامی” لێک بداتەوە، ئەو ڕۆژنامەیە بابەتە بڵاو دەکاتەوە، دادەخرێت و نووسەری بابەتەکەش ڕاپێچی بەردەم دادوەر دەکرێت.

ئەمە لە کاتێکدایە، لە ڕاپۆرتی ئەمساڵی پەیامنێرانی بێ سنووردا، ئێران لە نێوان ١٨٠ وڵات پلەی ١٧٤ی لە ئاست ئازادی ڕۆژنامەگەری بە دەست هێنا.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌