ئێران

مامۆستایان رۆژی ٢٠ی سەرماوەز لە سەرتاسەری ئێران دێنە سەر شەقام

مامۆستایان بانگەوازی بۆ گردبوونەوەی ناڕەزایەتی لە رۆژی ٢٠ سەرماوەز لە سەرتاسەری ئێران دەکەن.

ئەنجۆمەنی هاوئاهەنگی ڕێکخراوەی پیشەیی مامۆستایانی ئێران لە میانەی ڕاگەیاندراوێکەوە،بانگ لە مامۆستایان و خانە نشینانی بەشی پەروەردە لە سەرتاسەری ئێران دەکات، رۆژی ٢٠ی سەرماوەزی ئەمساڵ بینە سەر شەقام.

لەو ڕاگەیاندراوەی مامۆستایان دا هاتووە، مەجلیس و دەوڵەت، بە دەم داواکاری مامۆستایان و خانەنشینانەوە نایێن، لە دوای چەندین جار خۆپیشاندانی سەرتاسەری و دەیان ساڵ پێداگری، هێشتا داواکاری مامۆستایان بۆ پێدانی موچە و مافی یەکسانی لە مەجلیس پەسەند نەکراوە.

هەروەها مامۆستایان ڕخنە لە سیاسەتی بەرێوەبردنی پەروەردە لە ئێران دەگرن و دەلێن: بە هۆی سیاسەتی هەڵەوە زۆرێک لە خۆیندکاران لە پێداویستیەکانی فێربوون بێ بەشن.

ئەنجۆمەنی هاوئاهەنگی پیشەیی مامۆستایان داوا لە مامۆستایان و خانەنشینانی سەتاسەری ئێران دەکات؛ ڕۆژی ٢٠ی سەرماوەز، کاتژمێر ١٠ی بەیانی لە بەردەم ئیدارەی پەروەردە و ڕاهێنانی شارەکانی ئێران گردبوونەوەی ناڕەزایەتی رێکبخەن.

گردبوونەوەکەی تاران لە بەردەم بینای مەجلیسی ئێران بەرێۆە دەچێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌