ژن

بەردەوامی تاوانی دژی ژنان؛ پیاوێک لە تاران هاوژینەکەی خۆی کوشت

لە بەردەوامی تاوانەکان دژی ژنان لە کۆمەڵگای پیاوتەوەری ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان، ژنێک لە تاران بە شێوەیەک هۆڤانە لە لایەن هاوژێنەکەیەوە کۆژرا.

بە پێی سەرچاوەکانی داکۆکیکار لە مافەکانی ژنان لە رۆژهەڵاتی کوردستانەوە، دوێنی ١٥ی سەرماوەزی ١٤٠٠ پیاوێک بە شێوەیەکی نامرۆڤانە، هاوژینەکەی خۆی کوشتووە.

ناسنامەی ئەو ژنە،”مەعسومە قوربانی” دایکی دوو منداڵ و خەڵکی تاران ڕاگەیندراوە، دوای کوشتنی تەرمەکەی لە لایەن پیاوەکەوە بە شێوەیەکی هۆڤانە و بە دوور لە هەر چەشنە بەزەیی و هەستی مرۆڤانەوە، پارچە پارچە کراوە.

تەرمی ژنەکە کوژراوەکە لە پزیشکی دادوەری تاراندایە و پیاوە تاوانبارەکەش هێشتا دەستگیر نەکراوە.

ئەمە لە کلاتێکدایە، رۆژی چوارشەممەی رابردوو ١٢ی سەرماوەز، ژنێکی کورد لە کرماشان بە ناوی ئارەزوو ئۆلفەتی دوای ئەوەی ڕازی نابێت هاوسەرگیری لەگەڵ ئامۆزاکەی بکات، بە فیشەک دەکوژرێت.

چالاکوانانی بۆار ژنان سەبارەت بە بەردەوامی تۆندوتیژی دژی ژنان و کوشتنی ژنان لە کۆمەڵگای پیاو تەوەری ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان،نیگرنی دەردەبڕن.

کۆمەڵگای ژنانی ئازادی رۆژهەڵاتی کوردستان-کژار،دژی قڕ کردنی ژنان لە ئێران ورۆژهەلاتی کوردستان، کەمپینێکی لە ژێر ناوی”دژی پاکتاوکردن و لە سێدارەدان، کات کاتی ژیانی ئازادە” دەست پێکردووە.

کژار بانگ لە ژنان و پیاوانی یەکسانی خواز دەکات. لە پێناو بۆنیات نانی کۆمەڵگای ئازاد و یەکسان و بنبڕ کردنی دیاردەی ژن کۆشتن لە کۆمەڵگادا پەیۆەست بن بە کەمپینەکەوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌