کوردستان

زیندانیەک لە گرتووخانەی سنە لە ژێر ئەشکەنجەدا کوژرا

بە پێی سەرچاوەکانی مافی مرۆڤ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە، دوێنی سێشەممە ١١ی خەزەڵۆەر لە گرتووخانەی ناوەندی شاری سنە زیندانیەک لە ژێر ئەشکەنجەدا گیانی لە دەست داوە.

ناسنامەی ئەو زیندانیە “خەسرەو جەمال فەر” خەڵکی سنە ڕاگەیاندراوە.

ناوبراو بە هۆی بەرکەوتنی زەبر لە سەری لە کاتی ئەشکەنجە کردنیدا تووشی خوێنبەر بوون بوە و پاش گەیاندنی بە نەخۆشخانەی سنە گیانی لە دەست داوە.

دەوترێت، ئەمرۆ چوارشەممە تەرمەکەی لە گۆڕستانی بەهەشت محەمەدی لە لایەن هێزە ئەمنییەکان و تەنها بە ئامادە بوونی بنەماڵەکەی بە خاک سپێردراوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌