کوردستان

تەڤدەم داوایەک ئاراستەی ڕێکخراوی قەدەغەکردنی چەکی کیمیایی دەکات

تەڤگەری کۆمەڵگای دیمۆکراتیک-تەڤدەم، داوا لە ڕێکخراوی قەدەغەکردنی چەکی کیمیایی دەکات لە بەرانبەر تاوانی بە کار هێنانی چەکی کیمیایی لە لایەن تورکیا کاردانەوەی هەبێت.

تەڤدەم لە ڕاگەیاندراویکدا داوا دەکات، ڕێکخراوی قەدەغەکردنی چەکی کیمیایی کۆمیتەیەکی بەدواداچوون بنێرێتە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا و لێکۆڵینەوە لە بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لەلایەن دەوڵەتی تورکیاوە بکەن، کە لەدژی گەریلاکانی ئازادیی بەکارهێنراوە.

تەڤدەم بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لەلایەن دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا لە شەڕی عەفرین، سەرێکانی بەبیر هێناوەتەوە و دەڵێت، چەندین بەڵگەی سەڵمێنراو هەیە و کاریگەرییەکان ئەو تاوانانەی تورکیا ئاشکرایە،قەدەغەکردن و ڕێگرتن لە بەکارهێنانی ئەو چەکانە ئەرکێکی مرۆڤایەتی و ئەخلاقییە.

بانگەوازییەکەی تەڤدەم لەکاتێکدایە کە ئەمڕۆ کۆبوونەوەی ڕێکخراوی قەدەغەکردنی چەکی کیمیایی لە لاها بەڕێوەدەچێت.

پێشتریش فەرماندەیی هەپەگە و بەڕێوەبەریی کەجەکە بانگەوازییان لە ڕای گشتی، یەکێتی ئەوروپا و ئەمریکا و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان کردبوو، کە ڕێگربن لە بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لەلایەن دەوڵەتی تورکیاوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌