ئێران

بەڵگەیکی دیکە تری تاوان دژی گیراوان لە گرتووخانەی ئێڤین ئاشکرا بوو

گروپی هاکەری ئیمام عەلی کە پێشتر بەڵگەی تاوانەکانی ناو گرتووخانەی ئێۆینی تارانی بڵاو کردەوە،بەڵگەیکی دیکەی تاوان دژی گیراوانی سیاسی ئاشکرا دەکات.

یەکێک لە بەڵگەکان نامەیەکی نهێنی “غوڵام رەزا محەمەدی”، بەرپرسی پێشوی ئیتلاعاتی گرتووخانەی ئێڤینە بۆ بەرپرسی گرتووخانەکەیە و و تێدا هاتووە، ئەو گیراوانە کە بە هەر شێوەیەک سەبارەت بە دۆخی ناو گرتووخانەکە نارەزایەتی دەردەبڕن دەبێت سزای قورسیان بە سەردا بسەپێندرێت.

غوڵام رەزا محەمەدی لە نامەکەیدا باسی هەڵسوکەوتی، محمەد نوریزاد دەکات و دەلێت؛ نویرزاد بەردەوامە لە دژایەتی کردنی دەسەڵات، لە گەڵ ڕاگەیاندنەکاندا پەیۆەندی دەگرێت و بێ رێزی بە خۆمەینی و رێبەری رژیم دەکات.

لە نامەکەدا ژمارەی گیراوانی گرتووخانەی ئێۆین لە بەهاری ساڵی رابردوودا ٢٦٩٥ کەس ڕاگەیندراوە.

لە نامەیەکی دیکەدا علی چهار محالی بەرپرسی گشتی ئەو کاتەی گرتووخانەی ئێڤین، داوای سەپاندنی سزای تۆند بە سەر مەریم ئەکبەری مۆنفەرد دا دەکات، بە هۆی کاردانەوەکانی ئەو ژنە لە بەرانبەر پێشێلکردنی مافەکانی.

داواش دەکات ئەو ژنە بگوزرێتەوە بۆ گرتووخانەی شاری ڕەی.

هەروەها، دەروێشە باوەڕمەندەکانی گۆاناباد وەک داعش مەترسیدار بە ناو کراون.

دۆخی ناو گرتووخانەی “وەرامین” لە کاتی بڵاو بوونەوەی پەتای کۆرۆنا و کەمتەرخەمی کاربەدەستان لە ئاست تەندرۆستی گیروان بابەتیکی دیکەی یەک لە نامە نهێنییەکانە.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌