کوردستان

چەتەکانی داعش لە شارۆچکەی پردێ دوو پێشمەرگەیان شەهید کرد

بەپێی سەرچاوەکانی هەواڵ، شەوی ڕابردوو کاتژمێر ٢١:٣٠ بەکاتی هەرێمی کوردستان، لە گردۆڵکەکانی زورگەزراوی نزیک شارۆچکەی پردێی سەر بە پارێزگای کەرکوک چەتەکانی داعش هێرشیان کردووەتە سەر بنکەیەکی هێزەکانی پێشمەرگە.

لە ئەنجامی ئەو هێرشەدا دوو پێشمەرگە بە ناوەکانی خالید حەمید ھەیاس و ئاکۆ کەریم قادر گیانیان بەختکردووە.

وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا هەواڵەکەی پشتڕاست کردووەتەوە و دەڵێت، ئەو دوو پێشمەرگەیە لەکاتی بەرپەرچدانەوەی پەلامارەکەی داعشدا گیانیان بەختکردووە.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌