ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

وەزیری دەرەوەی عەرەبستان: دانوستانەکانمان لە گەڵ ئێران ئەنجامی ئەوتۆی نەبووە

وەزیری دەرەوەی عەرەبستان دەلێت؛دانوستانەکانیان لە گەڵ ئێران بۆ ئاسایی کردنەوەی پەیۆەندییەکانیان ئەنجامی ئەوتۆی نەبووە.

فەیسەڵ بن فەرحان وەزیری دەرەوەی عەرەبستان لە وتوێژیکدا لە گەڵ ئاژانسی رۆیتەرز ڕایگەیاندوە، تا ئیستا چوار خۆلی دانوستان لە نێوان تاران و ریاز بۆ ئاسایی کردنەوەی پەیۆەندییەکانیان بەرێوە چووە،بەڵام ئەنجامی ئەوتۆی نەبووە.

بن فەرحان ئاماژەی بەوەشدا لە هێچ پلان و بەرنامەێک بوو بەردەوامی دانوستانەکان لە ئارادایە نیە و دەشلێت؛وڵاتەکەی ئامادەیە دانوستانەکان درێژە پێبدات و بگەنە ڕیکەوتنیک.

دانوستانی نێوان ئەو دوو وڵاتە بەهاری ئەمساڵ بە ناوبژیۆانی دەوڵەتی عێراق دەستی پێکرد و تا ئیستا چوار جار دیدار و چاوپێکەوتن لە نێوان کاربەدەستانی هەر دوو وڵات بەرێوە چووە.

پێنج ساڵ پێش وەک کاردانەوە لە دژی لە سێدارەدانی شێخ نمر، پێشەوای شێعەکانی عەرەبستان هێرش کرایە سەر باڵیۆزخانەی عەرەبستان لە تاران و سوتێندرا.

بە دوای ئەو رووداوەدا پەیۆەندی نێوان تاران و ریاز پچڕا. هەر دوو وڵات پشتیوانی دوو بەرەی جیاوازی شەڕ، لە سوریا و یەمەن دەکەن.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌