ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

سێ کارگەی فاشیستەکان لە لایەن ڕۆڵەکانی ئاگرەوە سوتێندران

دەستپێشخەریی ڕۆڵەکانی ئاگر بە بڵاوکردنەوەی ڕاگەیەندراوێک ڕایگەیاند، لە ڕؤژانی ٢٨، ٢٩ و ٣٠ی ئۆکتۆبەر ٣ کارگەی بەرهەمهێنانیان لە شارەکانی ئەستەمبوڵ و ئەنقەرە کە خاوەنەکانیان کار بۆ دەوڵەتی تورکیا دەکەن، لە لایەن هێزەکانیانەوە سوتێندراون.

هەروەها لە ٢٧ی ئۆکتۆبەریشدا ژمارەیەکی زۆر ئۆتۆمبێلی دوژمنانی کورد لە ئەنقەرە سوتێندران.

دەستپێشخەریی ڕۆڵەکانی ئاگر ڕایگەیاندووە، نە لە چیا، نە لە دەشت دا و نە لە شارەکاندا، سەرمان بۆ دوژمنان دانەنەواند و دایشی نانەوێنین و ئاگری تێکۆشان بە گوڕتر دەکەین.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌