کوردستان

سوپای تورکیا لە ساڵی ١٩٨٦ەوە دژی گەریلا گازی کیمیایی بەکار هێناوە

سوپای داگیرکەری تورکیا بە درێژایی مێژوو لەدژی کوردان و تێکۆشانی ئازادی تاوانی شەڕی ئەنجام داوە. ئاژانسی هەواڵی ڕۆژنیوز بەڵگەیەکی بڵاو کردۆتەوە کە نیشان دەدات ڕژیمی تورکیا لە ساڵی ١٩٨٦ەوە چەکی کیمیایی بەکار دەهێنێت.

لەو بەڵگەنامەیەدا کە بەروارەکەی بۆ ٢٥ی فێبرییەی ساڵی ١٩٨٦ دەگەڕێتەوە و واژۆی فەرماندەیی هێزی وشکانیی تورکیای بەسەرەوەیە، بە ڕاشکاوی باسی بەکارهێنانی گازی کیمیایی لەدژی گەریلا کراوە.

لەو بەڵگەیەدا فەرماندەی هێزی وشکانی فەرمانێکی سێ خاڵیی ئاراستەی چەکدارەکانی کردووە.

لە خاڵی یەکەمی فەرمانەکەدا هاتووە کە تونێلەکان بڕووخێندرێت.

لە خاڵی دووەمیدا بە ڕاشکاوی باسی ئەوە کراوە کە پێویستە گازی ژەهراویی لەدژی گەریلاکان بەکار بهێندرێت.

لە خاڵی سێیەمیشدا هاتووە زیندەوەری ژەهراویی بخرێنە ناو تونێلەکانەوە.

فەرمانی سوپای تورکیا بۆ بەکارهێنانی گازی کیمیایی لەکاتێکدا دەرچووە کە پەکەکە تەنیا دوو ساڵ بوو دەەستی بە خەباتی چەکداری کردبوو.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌