ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

هێرشی داعش بۆ سەر خەڵکی مەدەنی؛ ١٢ کەس لە ناوچەی شارەبانی دیالە کوژران

بەگوێرەی سەرچاوە ئەمنییەکانی عێراق، چەتەکانی داعش هێرشیان کردوەتە سەر گوندی ڕەشاد لە ناوچەى شارەبان لە پارێزگای دیالە و لە ئەنجامدا ١٢ کەس کوژراون و ١٥ کەسیش بریندار بوون.

زۆربەی قوربانیەکان هاوڵاتی مەدەنین.

چەتەکانی داعش دوای ئەو کۆمەڵکوژیە توانیویانە هەڵبێن.

مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە توێتێکدا ڕایگەیاندووە، ئۆپەراسیۆنێکی بەرفراوان دەستیپێکردووە.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌