ژن

ژنێکی پیرانشاری بە دەستی هاوژینکەی کوژرا

ژنیکی دیکە لە رۆژهەڵاتی کوردستان بە دەستی هاوژینەکەی کوژرا.

بە پێ هەواڵێکی رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ لە رۆژهەڵاتی کوردستانەوە،رۆژی دووشەممە ٣ی خەزەڵوەری ١٤٠٠ژنێکی پییرانشاری بە هۆی لێدان و تۆندوتیژی خێزانییەوە، لە نەخۆشخانەی ئەو شارە گیانی لە دەست داوە.

ناسنامەی ئەو ژنە ” گوڵاڵە دەهار” خەڵکی ئاوایی “سیلوە” ڕاگەیندراوە. ناوبراو پێشتر لە لایەن هاوژینەکەیەوە ئەشکەنجە دراوە و تووشی خوێنبەر بوون و وەستانی مێشک هاتبوو.

بکۆژەکەی گوڵاڵە هەڵهاتووە و بێ سەرو شوێنە.

بە پێ ڕاپۆرتەکە، لە سەر داوکاری بنەماڵەکەی، جەستەی ژنە کۆژراوەکە بەخشراوە بەو نەخۆشانەی پێویستیان بە ئەندام هەیە.

رێکخراوەکان و چالاکوانانی داکۆکیکار لە مافەکانی ژنان،سەبارەت بەرزبوونەوەی ئامارەکانی کۆشتنی ژنان لە لایەن کەسوکارەکانیان و تۆندوتیژژی دژی ژنان، لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان هوشداری دەدەن و بانگ لە رای گشتی دەکەن لەو بارەیەوە کاردانەوەیان هەبێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌