ژن

بانگەوازی دایکی شەهیدان؛ پەدەکە دەست لە هاوکاریکردنی داگیرکەر هەڵبگرێت

ماوەێ سێ هەفتەیە بنەماڵەی پێنج گەریلای شەهید کە لە ئەنجامی هێرشی چەکدارانی پەدەکەدا شەهید بوون، بۆ وەرگرتنەوەی تەرمی رۆڵەکانیان لە دەروازەی سنووری سێماڵکا دەستیان بە ئیشکگریی کردووە.

نەرمین ئەحمەد، دایکی شەهید ئەحمەد سنوور، یەکێک لەو شەهیدانەی بە دەستی پەدەکە شەهید بووە، دەڵێت؛ با پەدەکە دەستبجێ بە دەم داواکاری دایکی ئەو شەهیدانەوە بێت.

نەرمین ئەحمەد دەلێت؛ ئەو کارەی پەدەکە کە گەریلاکانی شەهید کردووە و تەرمەکانیانی بێ سەروشوێنکردوە بە هیچ شێوەیەک مایەی پەسەند نییە و تەنها لە بەرژوەندی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیادایە.

زاهیدە ئەحمەد دایکی گەریلاێکی دیکەی شەهیدە بە ناوی “کەماڵ کۆبانێ” کە ڕۆڵەکەی بە دەستی پەدەکە شەهید بووە،ئەویش دەلێت: دەوڵەتی تورکیا دوژمنی گەلی کوردە و لە بەرژەوەندی خۆیدا پەدەکە بە کار دەهێنێت و پەدەکەش لەو چوارچیوەیەدا هەڵسوکەوت دەکات.

دایە زاهیدە بانگ لە پەدەکە دەکات دەست لە هاوکاریکردنی داگیرکەر هەڵبگرێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌