جیهان

کودتای سەربازی لە سودان ڕوویدا؛ سەرۆک وەزیران دەستبەسەرکرا

بەیانی ئەمڕۆ، کۆمەڵەی پیشه‌وه‌رانی سودان کە کۆمەڵەیەکی فەرمی سەر بە حکومەتی مەدەنیی سودانە ڕایگەیاند، لە خەرتومی پایتەختی سودان جوڵەیەکی سەربازیی نائاسایی ڕوویدا و عەبدوڵا حەمدوکی سەرۆکی وەزیرانی ئەو وڵاتە و پێنج وەزیری کابینەکەی دەستبەسەرکراون.

هەندێک سەرچاوە باس لەوە دەکەن کە دوای ئەوەی ماڵی عەبدوڵا حەمدوکی گەمارۆدراوە، ناوبراو گواستراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

بەپێی زانیارییەکان سەرجەم هێڵەکانی ئینتەرنێت لە خەرتوم بڕاون.

كۆمه‌ڵه‌ی پیشه‌وه‌رانی سودان داوا لەگەل و هێزەکانی شۆرش و لیژنەکانی بەرگری لەسەرجەم شار و شارۆچکە و گوند و گەڕەکەکان دەکات بڕژێنە سەر شەقامەکان بە ئامانجی رێگریکردن لەو کودەتایەى ئەنجامدەدەرێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌