ژن

ڕێکخراوی عەشتار:دەبێ ڕێکخراوەکانی پاراستنی مافی مرۆڤ بەرانبەر تاوانەکانی دەوڵەتی تورکیا بێدەنگ نەبن

ئەنجومەنی عەشتار لە کەمپی پەنابەرانی مەخمور بانگەوازیی لە ڕێکخراوی قەدەغەکردنی چەکی شیمیایی دەکات لە بەرانبەر ئەوەی دەوڵەتی تورکیا چەکی قەدەغە کراوی دژ بە گەلی کورد و گەریلا بەکار هێناوە ئەرک و بەرپرسیارەتی خۆی پێکبێنێ.

هەروەها ئەنجومەنی ناوبراو پشتیوانی خۆ لە نامەی ژنانی سیاسەتمەدار دەربڕیوە کە دوو ڕۆژ لەمەوبەر بۆ هەمان مەبەست ئاڕاستەی ئەو ڕێکخراوەیان کردبوو.

ژنانی کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی لە مەخمور لەڕێگای ئەنجومەنی عەشتارەوە، لەدژی بەکارهێنانی چەکی شیمیایی لەلایەن دەوڵەتی داگیرکەری تورکیاوە لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا، داوا لە ڕێکخراوی قەدەغەکردنی چەکی کیمیایی (OPCW) دەکەن ئەرک و بەرپرسیارێتی خۆی پێکبێنێ.

ئەنجومەنی عەشتار پشتیوانیی خۆشی لە نامەی ٦٤ ژنی سیاسەتمەدار و ڕۆشنبیری جیهانی دەربڕیوە کە لە ڕێگەی دەستپێشخەری ڕێپاک-ەوە ڕۆژی ٢٢ی ئەم مانگە ئاڕاستەی ڕێکخراوی قەدەغەکردنی چەکی شیمیاییان کردبوو بۆ لێپرسینەوە لە دەوڵەتی تورکیا.

ئەنجوومەنی عەشتار ڕایدەگەیەنێت: دەوڵەتی تورکیا چەندین ساڵە لە دژی گەلی کورد تاوانی شەڕ ئەنجام دەدات، لەشەڕدا هیچ ئەخلاقێک ناناسێت و تەواوی یاسا نێودەوڵەتییەکان پێشێل دەکات، لە ٢٣ی نیسانی ئەمساڵەوە هێرشەکانی لە دژی گەریلا و گەلی کورد پەرە پێداوە، لەو هێرشانەدا هەموو جۆرە چەکێکی قەدەغەکراو بەکاردەێنێت.

لەبەشێکی دیکەی ڕاگەیەندراوەکەدا،هاتوە :بێدەنگبوون و بێ هەڵویستی ڕیکخراوەکانی پاراستنی مافەکانی مرۆڤ بەمانای هاوکاریکردنی دەوڵەتی تورکیایە، پێویستە تەواوی جیهان لەبەرامبەر بەکارهێنانی چەکی شیمیایی بێنە دەنگ.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌