ئێران

سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی ڕژیمی ئێران هەڕەشەی لێدانێکی کاریگەر لە ئیسرائیل دەکات

چەند ڕۆژ لەمەوبەر حکومەتی ئسیرائیل ڕایگەیاند کە یەک و نیو ملیار دۆلاریان بۆ شەڕ دژ بە ڕژیمی ئێران تەرخان کردوە. ئەمڕۆ عەلی شەمخانی یەکێک لە ڕایەدارانی ڕژیمی ئێران وڵامی ئیسرائیلی داوەتەوە و هەڕەشەی لێدانی سەختی لێکردوون.

عەلی شەمخانی، سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی ڕژیمی ئێران لە تویتێکدا نوسیویە: با ئیسرائیل لە فکری ئەوەدا بێ چۆن بتوانێ دوای لێدانێکی کاریگەری ئێران خۆی کۆکاتەوە.

شەمخانی لە تویتەکەیدا ئاماژەی بەوەداوە کە حکومەتی ئیسرائیل بودجەیەکی یەک و نیو ملیار دۆلاری بۆ شەڕ دژی ئەوان تەرخان کردوە و نوسیویە: باشتر وایە بیرلەوە بکەنەوە کە چۆن دەیان ملیار دۆلار تەرخان بکەن بۆ ئەو زیانانەی دوای لێدانێکی کاریگەری ئێمە بەریان دەکەوێ.

کاناڵی ١٢ی ئیسرائیل چەند ڕۆژ لەمەوبەر ڕایگەیاندبو کە ئەرتەشی ئەو وڵاتە بودجەیەکی یەک و نیو ملیار دۆلاری بۆ دابینکردنی چەک وچوڵی سەربازی دژبە ڕژیمی ئێران تەرخان کردوە.

هاوکات وەزیری بەرگری ئسیرائیلیش گوتبوی، شەڕی ئێمە و ڕژیمی ئێران تەنیا گرێدراوی کاتە.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌