ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

تاڵیبان دەڵێت بە پرۆژەی گەنم لە جیاتی کار هەوڵی کەم کردنەوەی بێکاری ئەدەن

بەرپرسی نۆێنەرایەتی نەتەوە یەکگرتوەکان لە ئەفغانستان لەگەل ژمارەیەک لە بەرپرسانی تاڵیبان لە کابول کۆبوەوە و باسیان لە چارەسەری کێشە ئابوریەکانی ئەو وڵاتە کردوە. تاڵیبان پرۆژەی گەنم لە جیاتی حەقدەستی وەک چارەسەری کێشەی بێکاری خسوەتەڕوو.

دابرا لاینز بەرپرسی نوێنەرایەتی نەتەوە یەکگرتوکان لە ئەفغانستان لەگەل بەرپرسانی تاڵیبان لە کابول کۆبوەتەوە و باسیان لە ڕەوشی ئابوری ئەو وڵاتە کردوە.

ئەنجومەنی وەزیرانی تاڵیبان بۆ کەم کردنەوەی بێکاری پرۆژەیەکی پێشنیار کردوە بە ناوی گەنم لە جیاتی کار.

خاتو لاینز لە چاوپێکەوتنەکانی دا لەگەل بەرپرسانی تاڵیبان بێجگە لە بەشی ئابوری باسی لە پێویستی پاراستنی مافەکانی مرۆڤ و پێکهێنانی حکومەتێکی گشتگیر کردوە.

بەرپرسانی ئەمریکی پێداگرن لەسەر ئەوەی کە دە ملیار دۆلار زەخیرەی پارەی ئەفغانستان لە بانکەکانی ئامریکا بدەنەوە بە تاڵیبان و بەرپرسێكی تالیبانیش گوتویە کە نوێنەری نەتەوە یەکگرتوکان بەلێنی پێداون لەوبارەوە هاوکاریان بکات.

دوای داگیرکردنەوەی ئەفغانستان لە لایەن تاڵیبانەوە بێکاری، هەژاری و برسیەتی لەو وڵاتەدا پەرەی گرتوە، تاڵیبان بڕیاری داوە ٦٦ هەزار میتری چۆارگۆشە گەنم دابەشێتەوە و ناویان ناوە کار لەبەرانبەر گەنەم دا. تاڵیبان گوتویانە ئەو پرۆژەیە بێکاری لە ئەفغانستان دا کەم دەکاتەوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌