جیهان

گەورەترین سەندیکای کرێکارانی بەریتانیا: پێویستە ئۆجالان ئازاد بکرێت

گەورەترین سەندیکای کرێکارانی بەریتانیا (Unite the Union) کۆنفرانسی ساڵانەی خۆی بەڕێوەبرد.

لە کۆنفرانسەکەدا کە هەموو نوێنەرانی سەندیکاکە تێدا بەشداربوون وێنەی ڕێبەری گەلی کورد عبدوڵا ئۆجالان بەرز کرایەوە.

لە کۆنفرانسەکەدا ڕاگەیەندرا، کاتی ئازادی ئۆجالانە و پێویستە دەوڵەتی تورکیا نوێنەری گەلی کورد عبدوڵا ئۆجالان ئازاد بکات و چاوپێکەوتنی ئاشتی دەستپێبکاتەوە.

پێشتریش سیمۆن دووبینز، سەرۆکی سەندیکاکە ڕایگەیاندبوو: ئۆجالان زیندانییەکی سیاسییە، گۆشەگیرکردنی بە هیچ شێوەیەک قبوڵ ناکرێت، بەردەوام دەبین لە تێکۆشانمان لە چوارچێوەی کەمپەینی ئازادی بۆ ئۆجالاندا.

سەندیکای کرێکارانی بەریتانیا (Unite the Union) گەورەترین سەندیکای بەریتانیایە، کە زیاتر لە یەک ١ میلیۆن و نیو ئەندامی هەیە.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌