ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

کۆمسیۆنی یەکێتی ئەوروپا بۆ جاری یەکەم تورکیای وەک هێزێکی داگیرکەر لە سوریا ناوبرد

کۆمسیۆنی یەکێتی ئەوروپا لە ڕاپۆرتی ساڵانەی خۆیدا کە ڕۆژی ڕابردوو بڵاوکراوەتەوە، دەربارەی بوونی وڵاتان لە سوریا، تورکیای وەک “هێزێکی داگیرکەر” لە سوریا پێناسە کردووە.

لە ڕاپۆرتەکەدا، ڕەخنەی توند لە تورکیا گیراوە و ئاماژە بۆ ئەوە کراوە، کە سیاسەتی دەرەوەی دەوڵەتی تورکیا لە چوارچێوەی ئەمنیەت و ئاسایش و سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا نییە.

ئەوەش ڕاگەیەندراوە، کە ئامانجی تورکیا لە سوریا نائارامییە و تورکیا ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی خۆی لە باشوری سوریا بە بەشداری میلیشیاکانی بەردەوامی پێدەدات.

لە ڕاپۆرتەکەیدا کۆمسیۆنی یەکێتی ئەوروپا تیشكی خستووتە سەر، دۆخی مافی مرۆڤ لەو هەرێمانەی سوریا کە لەژێر کۆنتڕۆڵی دەوڵەتی تورکیا و گروپە چەکدارەکانی سەر بەو دەوڵەتەدایە و دەڵێت مافی مرۆڤ لەو ناوچانە جێگای گومانە و پێویستە تورکیا وەکو هێزێکی داگیرکەر سەرنج بخاتە سەر کێشەکانی مافی مرۆڤ.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌