کوردستان

٤٤ ڕۆشنبیر و کەسایەتیی عەرەب داوای لێکۆڵینەوە لە بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لەلایەن تورکیاوە دەکەن

دوای ئاڕاستەکردنی نامەیەک لەلایەن ١٠٩ ڕۆشنبیر و کەسایەتیی کورد بۆ ئەنتۆنیۆ گۆتەرێس سکرتیری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان و ڕێکخراوی قەدەغەکردنی چەکی کیمیایی، ٤٤ ڕۆشنبیر و کەسایەتیی عەرەب، نامەیەکی هاوشێوەیان ئاڕاستەی ئەو دوو لایەنە کرد.

لە نامەکەدا هاتووە، لەم چەند مانگەی دواییدا، چەندین گرتەی ڤیدیۆیی و ڕاپۆرت بڵاوبوونەوە، کە نیشانی دەدات سوپای تورکیا چەکی کیمیایی دژ بە گەلی کورد بەکاردەهێنێت، لەکاتێکدا لە ئاستی نێودەوڵەتیی ئەو چەکانە قەدەغە کراون.

ئاماژەشیان بۆ ئەوە کردووە، کە دەوڵەتی تورکیا هەمان تاوانی سەدام حسێن و ڕژێمەکەی دژ بە گەلی کورد دووبارەدەکاتەوە، کە بەکارهێنانی چەکی کیمیاییە.

لە کۆتاییشدا داوایان لە نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕێکخراوی قەدەغەکردنی چەکی کیمیایی کردووە، کە لیژنەیەک بنێرن بۆ لێکۆڵینەوە لە بەکارهێنانی چەکی قەدەغەکراو و کیمیایی لەلایەن دەوڵەتی تورکیاوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌