کوردستان

مەزڵوم عەبدی: تورکیا بۆ ئاژاوەنانەوە و هەڵگیرسانی شەڕ کۆبانێ بۆردوومان کرد

مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکراتی-قەسەدە، لەسەر تویتەری خۆی تویتێکی لەبارەی بۆردوومانەکەی دوێنێی دەوڵەتی تورکیاوە بڵاوکردەوە، کە بە هۆیەوە دوو هاوڵاتی شەهید و سیانی دیکەش برینداربوون.

عەبدی، نووسیویەتی: لەکاتێکدا کە هەموو سوریا داوای ئارامیی دەکەن، داگیرکاریی تورکیا ڕێککەوتنەکان پێشێل دەکات، بۆردوومانکردنی هاوڵاتیانی مەدەنیی لە کۆبانێ، هەوڵی هاندان و ئاژاوەنانەوەیە، ئامانجی ئەوەیە شەڕ لە ناوچەکە هەڵگیرسێنێت.

مەزڵوم عەبدی، سەرەخۆشیی لە خانەوادەی شەهیدەکان کردووە و داواشی لە لایەنە گەرەنتیکارەکان(ئەمریکا و ڕوسیا) کردووە، ئەرکی خۆیان جێبەجێ بکەن.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌