کوردستان

مەترسیی ڕۆچوونی زەوی هەڕەشە لە پێدەشتەکانی ئورمیە دەکات

وشکەساڵی و کەم ئاوی لەپاڵ بەهەدەردانی ئاوی ژێرزەوی و سیاسەتی ناکارامەی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی، زۆربەی پێدەشتەکانی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستانی ڕووبەڕووی مەترسیی بەبیابانبوون کردووەەتەوە. کاربەدەستێکی خۆجێی ئورمیە سەبارەت بە ڕۆچوونی زەوی و پێدەشتەکانی ئەو هەرێمە هۆشداریی داوە.

بەڕێوبەری شیرکەتی ئاوی هەرێمی ئورمیە لە لێدوانێکدا بۆ میدیاکانی ئێران ڕایگەیاند کە بەهۆی دابەزینی ئاوی ژێرزەوی و بێبارانی، مەترسیی ڕۆچوونی زەوی هەڕەشە لە بەشێکی بەرچاو لە پێدەشتەکانی ئەو هەرێمە دەکات.

ئەو کاربەدەستە خۆجێیەی ڕژیمی ئێران مەترسییەکەی بە زۆر جیددی لەقەڵەم دا و وتی هەرێمەکە ڕووبەڕووی قەیران بووەتەوە.

بەگوتەی ناوبراو، سەرچاوە ئاوییەکانی ئورمییە، ساڵانە ٣٢ ملیۆن مەتر سێجا کەم دەکات. لە سی ساڵی رابردوودا بەگشتی ٩٣٠ ملیۆن مەتر سێجا کەمی کردووە. ئاوی ژێرزەویش بە ڕێژەی پێنج ملیۆن مەتری سێجا کەمی کردووە.

سەرەڕای ئەوەش ساڵانە دەیان بیری ناقانوونی لێدەدرێت و مسرەفی ئاو زیاتر دەچێتە سەرەوە. ئەمەش نیگەرانیی زۆری درووست کردووە.

بەڕێوبەری شیرکەتی ئاوی ئورمیە، بەتایبەتی ئاماژەی بە مەترسیی نوشستی زەوی لە پێدەشتەکانی سەڵماس،
ئورمیە، خۆی و میاندواو زیاترە.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌