کوردستان

ئەحمەد قەرەموس داوا لە پەدەکە دەکات تەرمی گەریلا شەهیدەکان ڕادەستی خانەوادەکانیان بکاتەوە

لە کۆتایی مانگی ئۆگەست دا لە خەلیفان چەکدارانی پەدەکە، بۆسەیان بۆ حەوت گەریلا دانا و لە ئەنجام دا پێنج گەریلا شەهیدبوون کە تا ئێستا چارەنوسی تەرمەکانیان ئاشکرانەکراوە. هاوسەرۆکی کەنەکە ئەو هێرشانە شەرمەزار دەکات و داوا لە پەدەکە دەکات تەرمی گەریلاکان ڕادەستی بنەماڵەکانیان بکاتەوە.

هاوسەرۆکی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان-کەنەکە، ئەحمەد قەرەموس، لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی هەواڵی ڕۆژنیوز دەڵێت، ئەو هێرشەی پەدەکە بەتوندی شەرمەزار دەکەم. شێوازی شەهیدکردنی گەریلاکان دوور لەپێوانەکانی ئەخلاق و دژی بەرژەوەندییەکانی گەلی کوردە.

هاوسەرۆکی کەنەکە ڕایدەگەیەنێت، کەنەکە بە غەمبارییەوە دەڕوانێتە ئەو دۆخە وهەوڵدانیان هەیە بۆئەوەی پەدەکە تەرمی ئەو گەریلایانە ڕادەستی خانەوادەکانیان بکاتەوە.

ئەحمەد قەرەموس دەپرسێت، بۆچی ئەو تەرمانە ڕادەستی خانەوادەکانیان ناکەن، ئایا تەرمەکان ڕادەستی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیای کراون؟ ئەگەر وانییە پێویست بوو دوای ڕۆژێک تەرمەکان ڕادەستی بنەماڵەکانیان بکەنەوە.

لە درێژەی لێدوانەکەدا هاوسەرۆکی کەنەکە، بانگەوازی لە پەدەکە دەکات، کۆتایی بەو جۆرە هەڵوێست و هێرشانە بهێنێت و هاوکارییەکانی بۆ دەوڵەتی تورکیا ڕابگرێت.، شەڕی کورد بەکورد دژی بەرژەوەندییەکانی گەلی کوردە.

لە کۆتایی دا هاوسەرۆکی کەنەکە، ئەحمەد قەرەموس، سڵاو بۆ ئەو کەسانە دەنێرێت کە لە سنوری سێمێلکا بۆ وەرگرتنەوەی تەرمی گەریلاکان لە چالاکی دان و داواش لە پەدەکە دەکات تەرمی ئەوگەریلایانە ڕادەستی خانەوادەکانیان بکاتەوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌