جیهان

کۆبوونەوەی بەپەلەی ئەنجوومەنی ئاسایش دوای تاقیکردنەوە موشەکیەکەی کۆریای باکور

دوای ئەوەی کۆریای باکور موشەکێکی بالیستی دوورمەودای لەسەر ژێردەریاییەک تاقیکردەوە، ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە کۆبوونەوەیەکی بەپەلە و داخراو بەڕێوەببات.

کۆبوونەوەکە لەسەر داوای بەریتانیا و ئەمریکا ئەنجامدەدرێت.

دوێنێ سێ شەممە ئاژانسی فەرمی کۆریای باکور بڵاویکردەوە، کە موشەکێکی بالیستییان لەسەر ژێر دەریاییەک بەسەر کەوتوویی تاقی کردووەتەوە، کە خاوەنی چەندین تایبەتمەندی و تەکنەلۆژیای پێشکەوتووە لە بواری کۆنتڕۆلکردن و ئاراستەکردن.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌