جیهان

کارەساتی لافاو لە هندستان و نیپاڵ؛ ١١٦ کەس گیانیان لەدەستدا

بەهۆی لافاو و داڕمانی زەوییەوە لە هەرێمی ئوتاراخاند لە باکووری هندستان ٤٦ کەس گیانیان لەدەستدا و ١١ کەسیش بێ سەروشوێنن.

هەروەها لە هەرێمی کارالاش-یش کە دەکەوێتە باشووری ئەو وڵاتەوە، تا ئێستا ٣٩ کەس بە هۆی لافاوەوە گیانیان لەدەستداوە.

هاوکات بەرپرسانی نیپاڵیش ڕایانگەیاندووە، لەسەرانسەری ئەو وڵاتدا تا ئێستا ٣١ کەس بەهۆی کارەساتی لافاوەوە گیانیان لەدەستداوە و ٤٣ کەسیش بێسەروشوێنن.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌