جیهان

فەیسبوک بەمزووانە ناوی کۆمپانیاکەی دەگۆڕێت

بە گوێرەی راگەیەنراوی کۆمپانیای فەیسبوک، مارک زوکەربێرگ لەکۆنگرەی کۆنێکت کە بڕیارە ٢٨ی ئۆکتۆبەر بەڕێوەبچێت، ناوی نوێی کۆمپانیەکەی ئاشکرادەکات و پلانی فراوانکردنی پرۆژەکە وەک گەورەترین تۆڕی کۆمەڵایەتی لە جیهاندا دەخاتەڕو.

بەرپرسانی فەیسبوک دەڵێن، ناوە نوێیەکەی فەیسبوک رەنگەدانەوەی خواستی بەڕێوەبەرانی کۆمپانیاکە دەبێت بۆ ئەوەی فەیسبوک وەک زیاتر لە پێگەیەکی کۆمەڵایەتی هەنگاو بنێت و ببێت بە ناوەندێکی گریمانەیی بۆ ئاڵوگۆڕی پەیوەندی کۆمەڵایەتی و ئابوری بە تەکنەلۆژیای نوێ.

کۆمپانیای فەیسبوک لەچوارچێوەی راگەیاندنی پرۆژە نوێیەکەیدا ١٠ هەزار کارمەندی نوێ لە ئەوروپادا دادەمەزرێنێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌