ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

ئیسرائیل بوودجەیەکی تایبەتی بۆ لێدانی دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران تەرخان کردووە

ئیسرائیل دەڵێ ئەگەر پێویست بکات بێ هیچ دوودڵییەک هێرشی ئاسمانی دەکاتە سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی. بۆ ئەو مەبەستەش بوودجەیەکی تایبەتی یەک و نیو ملیار دۆلاریی خستووەتە لاوە.

کەناڵێکی تەلەفزیۆنیی ئیسرائیل ڕایگەیاندووە کە دەوڵەتی تێلاڤیڤ ئەو بوودجەیەی بۆ بەهێزکردنی توانا سەربازییەکانی لە هێرشکردن بۆسەر دامەزراوە ئەتۆمییەکان تەرخان کردووە.

بەگوێرەی هەواڵەکە، بڕیارە ئەو بوودجەیە لە نۆژەنکردنەوەی فڕۆکەی جەنگی و فڕۆکە سیخووڕییەکان و بەرهەمهێنانی چەکوچۆڵی تایبەت بە هێرشکردنەسەر ناوەندە ئەتۆمییەکان، بەتایبەت دامەزراوەکانی ژێرزەوی، سەرف بکرێت.

بەشێکی بوودجەکەش بۆ ناردنی سەتەلایەت بۆ بۆشایی ئاسمان بە مەبەستی کۆکردنەوەی زانیاری لەسەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران تەرخان دەکرێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌