ئێران

ڕژیمی کۆماری ئیسلامی زیندانییەکی دیکەی بەلووچی لە سێدارە دا

ئەمڕۆش زیندانییەکی بەلووچ لە هەرێمی بەلووچستان، لەلایەن ڕژیمی ئێرانەوە لەسێدارە درا.

ماڵپەڕی “ڕەسانک” کە هەواڵەکانی تایبەت بە هەرێمی بەلووچستان ڕووماڵ دەکات، ڕایگەیاندوە کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ زیندانییەکی بەلووچ بەناوی “مووسا شەهبەخش” لە زیندانی زاهیدان لەسێدارە دراوە.

بەگوێرەی هەواڵەکە ئەو زیندانییە بەلووچە پێشتر بە تۆمەتی ئەوەی گوایە شەڕی لەدژی پۆلیس کردووە، سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو.

دوو ڕۆژ لەمەوبەر بمووسا شەهبەخش بۆ بەشی “قەرەنتینە”ی زیندانەکە گواسترابوویەوە. هەروەها بنەماڵەکەشی ئاگادار کرابوونەوە کە بۆ دوایین چاوپێکەوتن سەردانی زیندانەکە بکەن.

کۆماری ئێسلامیی ئێران لەپاڵ وڵاتانی چین و عەرەبستان سعوودی بەرزترین ڕێژەی لەسێدارەدانی زیندانیانی لەسەر ئاستی جیهان هەیە.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌