ژن

لە شاری سلێمانی فستیڤاڵیک بۆ ژنانی دەست ڕەنگین کرایەوە و دە ڕۆژ بەردەوام دەبێ

لە شاری سلێمانی فێستیڤاڵی کاری دەستی، بە هەماهەنگیی ژنانی سلێمانی و ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بە ڕێوەچو، لە فێستیڤاڵەکەدا کاری دەستی کەرەستە و پێویستیەکانی ماڵ، جل و بەرگ، خواردن و خواردنەوەکان، نمایشکرا.

دۆێنی لە کارگەی جگەرەکەی شاری سلێمانی فێستیڤاڵێکی هاوبەش لە نێوان ژنانی دەست ڕەنگینی شاری سلێمانی و ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران کرایەوە.

بڕیارە فستیڤاڵەکە ١٠ ڕۆژ بەردەوام بێت.لە ڕۆژهەڵات و ئێرانەوە ٢٥ ژن و لە سلێمانیشەوە ٣٠ ژن لە فێستیڤاڵەکەدا بەشدارن، بەرهەمەکانیان لە دیزاینی جل وبەرگی کوردی، دروستکردنی بووکەڵە، خواردنە کوردەواریەکان پێکهاتووە.

ژیکاڵ جەلال، سەرپەرشتیاری ژنانی دەست ڕەنگینی سلێمانی بە ڕۆژنیوزی ڕاگەیاند، ئەم چالاکییانە وا دەکات دەست ڕەنگینیی ژنان زیاتر ببینرێت، چونکە بەشێکیان بژێویان لە سەر ئەم کارانەیە.

ژیکاڵ وتی: خەڵکێکی زۆر دێنە سەردانی فێستیڤاڵ، بەڵام بە ‌هۆێ قەیرانی دارایەوە کڕیاری بەر‌هەمەکان وەکو پێویست نیە.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌