ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

فڕۆکەکانی ئیسرائیل هێزەکانی سەربە ڕژیمی ئێرانیان لە سوریا کردە ئامانج

فڕۆکەکانی ئیسرائیل پێگەکانی ڕژیم ئێرانیان لە نزیک شاری پلیمرا لە پارێزگای حومسی سوریا کردە ئامانج و لە ئاکامدا چەکدارێکی سەربە ڕژیم کوژراو و ٣ی چەکداریش بریندار بوون.

ڕوانگەی سوریی بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاندووە، دوای هێرشەکە ژمارەیەک تەقینەوە لە نزیک بنکەیەکی ئاسمانی لە ڕۆژهەڵاتی حومس ڕوویداوە.

ڕاشیگەیاندووە تەقینەوەکان دوای ئەوە ڕوویداوە کە فڕۆکەکانی ئیسرائیل ژمارەیەک ناوچەیان لە سنورەکانی سوریە، عێراق و ئەردەن بۆردوومان کردووە.

ڕوانگەکە دەڵێت، لە بۆردوومانانەدا بنکەکانی چەکدارانی سەربە ڕژیمی ئێران لە ناویاندا بنکەیەکی پەروەردەی سەربازی و دەکەڵێک کراوەتە ئامانج.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌