ژن

زیاتر لە دوومانگە ئەندامێکی ڕژاک لەلایەن ئاسایشی پەدەکەوە دەستگیرکراوە

لە ڕۆژی ٥ی ئۆگەستی ئەمساڵەوە، ئەندامێکی ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان،ڕژاک،لەلایەن پەدەکەوە دەستگیرکراوە و چارەنوسی نادیارە.

ئەمڕۆ، حەفتا ڕۆژە، ژنە چالاکوان و ئەندامی ڕژاک، جوانە عەبدولباقی، لە بازگەی کەڵەک، لە هەولێر لەلایەن هێزەکانی پەدەکەوە دەستگیرکراوە و ئاسایش ڕێگە نادات بە پارێزەر و خانەوادەکەی سەردانی بکەن و لەزیندانیش دا هیچ زانیارییەک لەبارەی چارەنوسییەوە نازانرێت.

جوانە عەبدولباقی، ئەندامی ڕژاک لە دوای سەردانیکردنی بۆشەنگال بەمەبەستی بەشداریکردن لە مەراسیمی حەوتەمین ساڵیادی کۆمەڵکوژی شەنگالییەکان، لەگەڵ دوو ئەندامیتری ڕژاک لە کاتی گەڕانەوەیان لە بازگەی کەڵەکە لەڕێگای هەولێر لەلایەن ئاسایشی پەدەکەوە دەستگیرکران.

هەریەکە لە خەولە محەمەد و سەیران ئەحمەد بە کەفالەت ئازادکراون، بەڵام ماوەی حەفتا ڕۆژە تائێستا جوانە عەبدولباقی ئازادنەکراوە و لەبارەی چارەنوسییەوە هیچ زانیارییەک نییە.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌