ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنی عێراق ٢٠ ڕۆژیتر ئەنجامی دەنگدان ڕادەگەیەنێت

ئەنجامی هەڵبژاردنی ئەنجومەنەی نوینەرانی عێراق، بۆ ٢٠ڕۆژی تر دوادەکەوێت، هەروەها میدیا عێراقیەکان ئەنجامی دەنگدانی کاندیدێکیان بڵاوکردەوە کە دوو مانگە کۆچی دوایی کردوە.

جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق،ڕایگەیاندوە، ڕاگەیەندنی ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ئەگەری هەیە گۆڕانکاری بەسەردابێت و دوای ٢٠ ڕۆژیتر ئەنجامی کۆتایی ڕابگەیەندرێت.

وتەبێژی کۆمسیۆن ڕاشیگەیاند، لە دوێنێوە کاتی پێشکەشکردنی تانەکان لە ئەنجامەکان دەستی پێکردوە.

پێشتریش، سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق، جەلیل عەدنان خەلەف لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی دا، ئەنجامی ژماردنی دەستی هەشت هەزار و ٥٤٧وێستگەی دەنگدانی لە سنوری پێنج پاریزگای عێراق ئاشکراکرد کە بەشێوەی تیروپشک دەستنیشان کراون.

بەرپرسانی کۆمسیۆن ڕاشیانگەیاندوە، تائێستا پڕۆسەت جیاکردنەوەی ئەودەنگانە بەردەوامە و ڕەنگە گۆڕانکارییەکی کەم لە دەنگی کاندید و لایەنەکان دا ڕووبدات.

شەوی ڕابردوش، لە ماڵپەڕی فەرمی کۆمسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان دا، ئەنجامی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوینەرانی عێراق سڕایەوە. ئەوەش ڕاگەیەندراوە کە لابردنی ئەنجامەکان بە ئامانجی لێکۆڵینەوەیە لەدنگی زیاتر لە هەشت هەزار وێستگەی دەنگدان.

لەلایەکیترەوە، میدیا عێراقییەکان وەک تەنز، ئەوەیان ڕاگەیاند، کە ئەنسام مانوئێل ئەسکەندەر، یەکێک لە ژنە کاندیدە کریستیانەکان، کە لەڕۆژی ٢٤ی ئۆگەستی ئەم ساڵ دا کۆچی دوایی کردبوو، سەرەڕای ئەوەی لەژیاندا نەماوە بەڵام لە هەڵبژاردنەکان دا دوو هەزار و ٣٩٧ دەنگی بەدەست هێناوە بەگوێرەی ڕاگەیاندنی ئەنجامە بەراییەکان لەلایەن کۆمسیۆنەوە و دەرچوە بۆ پەرلەمان.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌