کوردستان

چالاکی گەریلاکانی کوردستان لە دژی داگیرکاریی؛ ٣ چەکداری تورکیا کوژران

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی گەل-هەپەگە ڕایگەیاند، لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی هەڵۆکانی زاگرۆسدا سەرلەبەیانی ڕۆژی ١١ی ئۆکتۆبەر لە قەڵای بەدەوێ چالاکییان لەدژی سەنگەرێکی تۆپهاوێژی سوپای تورکیا ئەنجامداوە. لە ئاکامدا سێ داگیرکەر کوژراون و چەکێکی تۆپهاوێژ و سەنگەرەکەش خاپوورکراون.

هەپەگە ڕایگەیاندووە، دوای چالاکییەکە دەوڵەتی تورکیا بە ئۆتۆمبێلی مەدەنی کوژراوەکانی لە ناوچەکە گواستووەتەو.

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی هەپەگە ئاماژەی بەوە کردووە کە ئەو چالاکییە بۆ تۆڵەی شەهیدانی وەرخەل و هەروەها بۆ یادکردنەوەی شەهید جومالی چۆروم، کە بەهۆی هێرشی چەکی کیمیاییەوە شەهیدبوو ئەنجامدراوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌