ژن

لە ئیسفەهان کەسێک بە دەمانچەی ساچمەیی چەند ژنێکی بریندار کردوە

کەسێک لە شاری ئیسفەهان تەقەی لە ژنان کردوە و برینداری کرودون. بنەماڵەی چەند کەس لە قوربانیەکان هاتونەتە دەنگ.

بە گوێرەی چالاکانی مەدەنی، لە شاری ئیسفهان کەسێک بە چەکی ساچمەیی لە پشتەوە تەقەی لە ژنان کردوە و برینداری کرودون. پینج ژن لەو کردەویە دا بریندا و سەردانی نەخۆشخانەیان کردوە.

بنەماڵەی سێ لەو قوربانیانە خۆیان ناساندوە و لەوبارەوە هاتونەتە دەنگ.

زانیاریەکان باس لەوە دەکەن کە ڕۆژی ٢٨ی گەلاوێژ کەسێک بە ناوی (ئیف) بە دەمانچە تەقەی لە ژنان کردوە. ئەو دەمانچە ساچمەیی و لە جۆری پینج ونیو میلیمی بووە.

ئەو کەسەی تەقەی لە ژنان کردوە لە لایەن قوربانیەکانەوە دەستنیشان کراوە، پولیس گرتویەتی بەڵام دوای ماوەیەکی کەم لە دەستبەسەری ئازادیانکردوە.

هەروەها چالاکانی مەدەنی باسیان لەوە کردوە کە کچان و ژنانی دوچەرخەسوار لە ئیسفەهان کەوتونەتە بەر هێرشی پیاوانی توند ئاژۆ.

ساڵی ١٣٩٣ ژمارەیەک لە ژنان لە شاری ئیسفەهان روبەڕوی ئەسیدپاشی بونەوە و ئەو هەواڵە دەنگدانەوەی زوری بەدواوە بو بەڵام دوای حەوت ساڵ تاوانبارانی ئەسیدپاشی دەستگیر و سزا نەدراون.

چالاکانی دەڤەری ئیسفهان خەمساردی دام و دەزگاکانی سەر بە ڕژیم بەرانبەر بەو تاوانانەی دەکرێن بوەتە هۆی ئەوەی کە توند تیژی دژی ژنان پەرە بگرێ.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌