ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

نوێنەری نەتەوەیەکگرتوەکان لە عێراق نیگەرانە لە ڕێژەی بەشداری خەڵک لە دەنگداندا

ئەنجامە بەراییەکانی هەڵبژاردنی پێشوەختە لەعێراق، بڵاوکرایەوە و لایەنەکان ڕەدی دەکەنەوە و نوێنەری نەتەوەیەکگرتوەکان نیگەرانە لە ڕێژەی بەشداری خەڵک.

لە ڕۆژی ١٠ی ئەم مانگەدا پڕۆسەی هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق بەڕێوەچوو، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان ئەنجامی بەرایی دەنگدانی بڵاوکردەوە. ڕەوتی سەدر بە ٧٣ کورسی ئەنجومەنی نوێنەران یەکەمی ئاستی عێراق بوو.

لەبارەی بەڕێوەچونی پڕۆسەی هەڵبژاردن، نێردەی تایبەتی نەتەوەیەکگرتوەکان بۆ هاوکاری عێراق، یۆنامی جنین بلاسگارت، لە راگەیەندراوێکدا ئاماژە بەوەدەکات ئەوان نیگەرانن لە ڕێژەی بەشداری مایەی نائومێدی بووە بۆ زۆرکەس.

هەروەها پارتی ئازادی و دیموکراسی ئێزیدیان، پادێ لە ڕاگەیەندراوێکدا بەفەرمی داوا لە کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان لە نەینەوا دەکات، ئەنجامی دەنگدانی تایبەت و گشتی لەسنوری شەنگال پوچەڵکبکرێتەوە.

پادێ ڕاشیگەیاندوە، لەکەمپی ئاوارەئێزدییەکان ڕێگە نەدراوە کە هاوڵاتیان دەنگی خۆیان بەکاربهێنن.

لە نەینەوەدا، پەدەکە کارمەندان و ڕێکخراوەکانی هەڵبژاردنی خستۆتە ژێر کۆنترۆڵییەوە و بەگوێرەی بەرژەوەندییەکانی خۆیان بەکاریان هێناون.

پادێ لەسەر چەند بابەتی تری تەکنیکی و کێسە دروستکردن بۆ هاوڵاتیان لە کاتی دەنگداندا هەڵوێستەی کردوە.

لەلایەکیترەوە، سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح، هادی عامری، ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی ڕەد کردەوە و بە ئەنجامێکی دەستکردی ناودەبات و دەشڵێت دژی ئەو ئەنجامانە دەوەستنەوە.

هەروەها چەندین بەرپرسی ئەمنی و سەربازی گروپە میلیشیاکانی سەر بەحەشدی شەعبی لە عێراق دا کە سەر بە ڕژێمی ئێرانن ئەنجامەکانی هەڵبژاردن ڕەد دەکەنەوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌