ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

نزیکەی ٦٠٪ خەڵک هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقیان بایکۆت کردووە

كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق، ڕێژه‌ی بەشداری کردنی هاوڵاتیانی لە ده‌نگدانی گشتیی بڵاوكرده‌وه.

بە گوێرەی ئامارەکە، ڕێژەی بەشدارییكردن لە عێراق بە گشتی ٤١٪ بووە کە كه‌مترین ڕێژهی دەنگدان‌ له‌به‌غدا/كه‌رخ تۆماركراوه‌ كه‌ ڕێژه‌كه‌ی ٣١٪بووە.

هەروەها بەرزترین ڕێژەیش لە پارێزگای دهۆک تۆماركراوه‌ كه‌ ٥٤٪ بووە.

بە گشتی نزیکەی ٦٠٪ هاوڵاتیانی عێراق و هەرێمی کوردستان ئەم هەڵبژاردنەیان بایکۆت کرددوە و دەنگیان نەداوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌