کوردستان

سوپای تورکیا هێرش دەکاتە سەر کڵێسا و گۆڕستانی ئاشوریەکانی تل تەمەر

سوپای داگیرکەری تورکیا دوو ڕۆژ پێش ئێستا هێرشی کردە سەر گوندی تل جومعە لە تل تەمر و رۆژنامەنووسان گەیشتنە گوندەکە و دیمەنی هێرشەکەیان تۆمار کرد.

دیمەنەکان نیشانی دەدەن، کڵێسای گوندەکە رووخاوە و زیانی گەورە بە خوێندنگاکان و تۆڕی گواستنەوەی کارەبا گەیشتووە. هاوکات بەهۆی بۆردومانەکەوە گۆڕستانی گوندەکە زیانی زۆری بەرکەوتووە.

تا ئێستا داگیرکەران ٥ جار هێرشیان کردووەتە سەر خوێندنگەکانی تل تەمر.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌