ژن

گریلای یەژئاستار، ژیان ئامەد: ئەوەی دەبێت ئەم خاکە بەجێ بێڵی داگیرکەران و سپاکەیانە

گریلاکانی ئازادی کوردستان لە ڕیزەکانی یەژئاستار و هەپەگە بەردەوامن لە بەرەنگار بوونەوەی سپای داگیرکەری تورکیا. چەندین مانگە هەوڵی داگیرکاری ڕژیمی ئەردۆغان لە لایەن گریلاکانەوە بەربەست کراوە. لەو پێناوەدا گریلای یەژئاستار ژیان ئامەد دەڵێت: ئەوەی دەبێت ئەم خاکە بەجێ بێڵێ سپای داگیرکەری تورکیاییا.

ژیان ئامەد یەکێک لە گریلاکانی یەژئاستارە و لە سەنگەری بەرەنگار بوونەوەی سپای داگیرکەرەی تورکیایە.

ژیان دەڵێت: ئێرە خاک و ماوای ئێمەیە، ئێمە ئەم خاکە دەپاریزین، ئەوەی دەبێت لێرە بڕوات سپای داگیرکەرە.

ئەو گریلایەی یەژئاستار دەڵیت: ئەگەر ئێوە لێرە نەچن ئەوا وەدەرتان دەنێین، ناتوانن درێژە بە ژیان بدەن، تێدا دەچن. دڵنیاین کە دەوڵەتی تورکیا هەڵدەوشێتەوە، ئەوان بە بێ ئیمکاناتی تەکنۆلۆژی ناتوانن بجوڵینەوە و ناتۆانن بەرەنگاری گریلا و بەرخۆدانی کوردان ببنەوە.

ئێمە لێرە لە وڵاتی خۆمانین و ئەوەی دەستدرێژی و داگیرکاری دەکات دەوڵەتی تورکیایە، ئێمەش پێشی ئەو دەستدریژی و داگیرکاریانە دەگرین. سەرکەوتن بۆ ئێمەیە، ئێمە لەسەر حەقین.

ژیان ئامەد ڕو لە دەوڵتی تورکیا دەڵێت: ئەگەر وادەزانن لەم شەڕەدا سەردەکەون و بە هاوکاری سیخور و ئەڵقە لە گۆێکانتان دەگەنە ئەنجام ئەوە زۆر خراپ لە هەڵە دان. هەتا یەک گریلا مابێ ئەم بەرخۆدانە دەمێنێت و ڕیشەی گریلا لە ناو گەلدایە و بێگومان گەلی کوردیش هیچکات کۆتاێی نایت.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌