کوردستان

سەرۆکی پێشوی پەرلەمانی هەڕێمی کوردستان پشتیوانی خۆی بۆ کەمپینی ئازادی ئۆجالان ڕاگەیاند

یوسف محەمەد، سەرۆکی پێشووی پەڕلەمانی کوردستان و ئەندامی خولی چوارەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە تویتەرەوە پشتیوانی خۆی بۆ کەمپینی هاشتاگی ئازادی ئۆجالان ڕاگەیاند.

یوسف محەمەد لە تویتەکەیدا نوسیویەتی “کاتی گەڕانەوەیە بۆ پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کورد لە ڕێگەی دانوستان لەگەڵ ئۆجالان”.

ئەوەشی نوسیوە “کاتی ئەوە هاتووە ڕێبەرانی کورد لە زیندانەکان ئازاد بکەین، بەتایبەتی عەبدوڵا ئۆجالان و سەلاحەدین دەمیرتاش”.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌