کوردستان

تا کاتژمێر ١٢ی نیوەڕۆ تەنها ١٨٪ لە هەولێر بەشداریی پرۆسەی دەنگدانیان کردووە

نووسینگەی ڕاگەیاندنی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق، ئاماری بەشداریی دەنگدەرانی لە پارێزگای هەولێر بڵاوکردەوە.

بەپێی ئامارەکە، لە کۆی یەک ملیۆن و ١٥٩ هەزار و ٧٥٠ دەنگدەر، تا کاتژمێر ١٢ی نیوەڕۆ، ٢١٦ هەزار و ٣٥ کەس دەنگیان داوە، واتا ڕێژەی بەشداریی ١٨٪ بووە.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌