جیهان

ئانجێلا مێرکێل: دەبێت ڕژیمی ئێران بگەڕیتەوە بۆ سەر مێزی گفتوگۆ

ئانجێلا مێرکێل ڕاوێژکاری ئاڵمانی دواین سەردانی بۆ ولاتی ئیسرائیلە و لە دیدار لەگەل سەرۆک وەزیرانی ئسیرائیل دا هۆشداری دا ڕژیمی ئێرانی و وتی دەبێت بەبێ شەرت و مەرج بگەڕینەوە سەر میزی دانوستاندنەکانی ڤیەن.

ئانجێلا مێرکێل ڕاگەیاند کە ئاسایشی ئیسرائیل بۆ هەموو لایەک گرینگە. دەبێت ڕژیمی ئێران نەبێتە مەترسیەکی ناوەکی و هەڕەشە لە ئیسرائیل بکات.

مێرکێل وتی، دەبێت رژیمی ئێران بەبێ شەرت و مەرج بگەڕێتەو بۆ سەر مێز گفتوگۆکانی ڤیەن و ئامادەی چارەسەری و کوتایی پێهێنان بە چالاکی ناوەکی بێت.

نەفتالی بێنێت سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل پێشۆازی لە ئانجێلا مێرکێل کرد و وەک نێزیکترین دۆستی ئسیرائیل ناوزەدی کرد.

نەفتالی وتی: ئەوانەی لەبەرانبەر جوڵە و هەڕەشەکانی ڕژیمی ئێران و حیزبوڵای لوبنان دا بێدەنگ و بێ هەڵۆێستن ئەوا ڕێگای خویان ون کردوە بەڵام خاتوو مێرکێل ڕینیشاندەری بەرپرسیارەتی ئیخلاقیە و ساڵانێکی زۆرە لە ئەوروپا پێشەنگایەتی پاراستنی ئیسرائیلی گرتوەتە ئەستۆ.

سەرەڕای ئەوەی مێرکێل پشتیوانی لە ئاسایشی ئسیرائیل دەکات بەڵام حکومەتی ئاڵمانیا وەک وڵاتانی دیکەی ئەوروپایی پشتیوانی لە دامەزراندی دوو هەوڵەتی ئیسرائیل و فەلەستین وەک کوتایهاتن بە شەڕی نێوان ئەو دوو لایەنە دەکەن.

ئانجێلا مێرکێل ماوەی شازدە ساڵە پۆستی ڕاوێژکاری ئاڵمانیای لە ئەستۆ دایە و یەکیک لە خۆشناوترین سیاسەتمەدارانی ئەو وڵاتەیە. مێرکێل بەر لە دواین هەڵبژاردن دەست لە کار کێشانەوەی ڕاگەیاند و ماوەیەکی کەمی لە دەسەڵاتدا ماوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌