کوردستان

هەڵمەتی هاشتاگ بۆ ئازادی ڕێبەر ئۆجالان دەستپێدەکات

لە ساڵیادی پیلانگێڕی نێودەوڵەتی لەسەر ڕێبەر ئۆجالان، مەجلیسی دیجیتاڵ میدیای کوردستان، هەڵمەتێکی هاشتاگ دەستپێدەکات.

مەجلیسی دیجیتاڵ میدیای کوردستان، ڕایدەگەیەنێت، لەکاتژمێر ٨ی ئێوارەی ئەمڕۆدا، بەکاتی ئامەد، بە دروشمی ئازادی سەردەکەوێت، لەهەموو پلاتفۆرمە دیجیتاڵ میدیاکان دا هەڵمەتی هاشتاگ دەستپێدەکات.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتوە، لە هەموو جیهانەوە پشتیوانی بۆ ئەوهەڵمەتە دووپاتکراوەتەوە و لەزیاتر لە ٣٠ووڵات دا بەڕێوەدەچێت.

مەجلیسی دیجیتاڵ میدیای کوردستان، ئاشکرای دەکات، لە هەڵمەتەکەدا، ٧٩١ سیاسەتمەدار، پەرلەمانتار، نوسرو و ڕۆژنامەنوس و ڕۆشنبیر، مێژونوس، هونەرمەند، ئەندامانی ڕێکخراوە مەدەنیی و سەندیکاکان و چەندین ناوەند و کەسایەتی جیهانی لەپێناو ئازادی بۆ ئۆجالان پشتگیری لەهەڵمەتەکە دەکەن.

لەچوارلای جیهانەوە و بە دەنگی ملیۆنان کەس بە یەکگرتویی گەلان پیلانگێڕی نێودەوڵەتی هەڵدەوەشێنینەوە.

مەجلیسی دیجیتاڵ میدیای کوردستان، لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەی دا داوا لەهەموو گەلی کورد و دۆستانی ئازادیخواز دەکەن کە بەگوڕوتینەوە بەشداری چالاکانە لە هەڵمەتی ئازادی بۆ ڕێبەرئۆجالان دا بکەن.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌