کوردستان

چاڵاکی تۆڵە بۆ شەهیدانی چەکی کیمیایی؛ چوار داگیرکەری تورکیا کوژران

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل-هەپەگە ڕایگەیاند، لە تۆڵەی ئەو گەریلایانەی کە لە ناوچەکانی شاخە سوور و مام ڕەشۆ بە چەکی کیمیایی گیانیان بەختکرد، چالاکیەکی بەرفراوانیان لە دژی سوپای داگیرکەری تورکیا لە ناوچەی ئاڤاشین ئەنجامداوە.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی هەپەگە، پاشنیوڕۆی ڕۆژی ڕابردوو ٦ی ئۆکتۆبەر هێزەکانی گەریلا لە دوو قۆڵەوە هێرشیان کردوەتە سەر بارەگایەکی سوپای تورکیا لە ناوچەی مام ڕەشۆ-ی ئاڤاشین و چەندین سەنگەر و کامێرایەکی چاودێری دوژمنیان تێکشکاندووە.

هەپەگە ڕایگەیاندووە، لە ئەنجامی ئەو چالاکیە تۆڵەسەندنەوەدا لانیکەم چوار داگیرکەری تورکیا کوژراون و سوپای تورکیا بە هەلیکۆپتەر جەنازەکانیانی گواستوەتەوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌