کوردستان

دادگاییکردنی چوار کەس لە زیندانیانی بادینان جارێکی دیکە دواخرا

هەرێم رەفعەت پارێزەری دەستگیرکراوانی بادینان رایگەیاند، سەرەڕای ئەوەی بڕیاربوو ئەمڕۆ دادگاییکردنی چوار چالاکی بادینان بەڕێوەبچێت، بەڵام بەهۆی گواستنەوەی دوو دادوەرەوە دادگاییکردنەکە دواخراوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، “ئەمڕۆ دادگای هەولێر سەلماندی هیچ بڕیارێکی بەدەستخۆی نییە، بەڵکو ئاڕاستە کراوە.”

باسی لەوەشکردووە، “دادگا بە چەند بیانوویەکی وەک وردبینیکردن و گواستنەوەی دادوەرەکان و نەهاتنی دادوەرەوە چەند جارێکە دادگاییکردنەکان دوادەخات، بەڵام ئەگەر چاودێری دادگا هەبوایە دەبوو ئەو کەسانەی هۆکاری ئەم دواخستنانەن دادگایی بکرێن و سزابدرێن.”

راشیگەیاندووە، ئەو چوار چالاکە بڕیار بوو دادگایی بکرێن بریتین لە: مەسعود عەلی، شیروان تەھا ئەمین، بەندەوار رەشید و کارگەر عەباس.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌