جیهان

ئازەربایجان پرۆپاگەندەی هەبوونی ئیسرائیل لە سنورەکانی ئێران بێ بنەمایە

کۆماری ئازەربایجان پرۆپاگەندەکانی ڕژێمی ئێران لە بارەی هەبوونی ئیسرائیل لە نزیک سنورەکان ئەو وڵاتە بەبێ بنەما ناو دەبات.

ئەمڕۆ دووشەممە لەیلا عەبدوڵا ئڤا، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئازەربایجان، پڕۆپاگەندەکانی بەرپرسانی ڕژێمی ئێران لە بارەی هەبوونی سوپای ئیسرائیل لە نزیکی سنورەکانی ئازەربایجان و ئێران ڕەد دەکاتەوە و ئەو پرۆپاگەندانە بە بێ بنەما دەزانێت.

ناوبراو لە گفتوگۆیەک دا لە گەڵ میدیاکان، دەڵێت، ئەو تۆمەتانەی لەبارەی هەبونی ئیسرائیل بەهیچ شێوەیەک قبوڵ ناکەین وە ئەوەش هیچ بنەمایەکی نییە.

پێشتر حسێن ئەمیر عەبدوڵاهیان، وەزیری دەرەوەی ڕژێمی ئێران، لە بەرنامەیەکی تەلەڤزیۆنیدا وتی، ئێران هیچ کات هەبونی ئیسرائیل لە نزیک سنورەکانی قبوڵناکات.

ئەو هەڵوێستە لەکاتێکدایە کە ئالۆزییەکان لەنێوانی ئێران و ئازەربایجان بەردەوامی هەیە و ئارارات میرزویان وەزیری دەرەوەی ئازەربایجان ئەمڕۆ گەیشتە تاران.

ئاڵۆزییەکان لە دوای ئەوە ڕوویان دا کە چەند شۆفێرێکی بارهەڵگری ئێرانی لەلایەن هێزەکانی ئازەربایجانەوە دەستگیر کرابوون.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌