کوردستان

هەپەگە: گریلاکانی ئازادی کوردستان زەبریان لە داگیرکەران وەشاند

گریلاکانی یەژەئاستار و هەپەگە داگیرکەرانیان لە بەرەکانی شەڕ لە دەڤەرەکانی پاراستنی مەدیا کردوەتە ئامانجی چالاکیە شوڕشگێڕانەکانیان و زەبریان لێداون.

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە سەبارەت بە چالاکی گریلاکان زانیاری نویی بڵاو کردوەتەوە.

بە گوێرەی ڕاگەیەندراوەکەی هەپەگە: پێشنێوەڕۆی ٢ی ئۆکتۆبەر گریلاکانی ئازادی کوردستان ئەو داگیرکەرانەیان کردە ئامانج کە دەیانویست هێرش بکەنە سەر گۆڕەپانی وەرخەلێ لە ناوچەى ئاڤشین.

لەو چالاکییەدا ٢ داگیرکەر کوژران، ٢ داگیرکەری تریش بریندار بوون.

هەروەها ڕۆژانی دوو و سێی ئۆکتۆبەر گریلاکان لە سێ قۆڵەوە بە چەکی قورس هێرشیان کردوەتە سەر داگیرکەران.

گریلاکانی ئازادی کوردستان لە بەرەی شەڕی مەتیناش ڕۆژی دووی ئەم مانگە هەلیکۆپتەرە شەڕکەرەکانی دوژمنیان دایە بەر دەستڕێژ. هەلیکۆپتەرەکان ناچار بون ئەو ناوچەیە بەجێ بێڵن و نەیاتوانی ئەو چەکدارانەی پێان بو دایبەزێنن.

لە ڕۆژانی ١ تا سێی ئەم مانگە فرۆکە و هەلیکۆپتەرەکانی سپای داگیرکەر بە چڕی بەسەر مەتەرێزی گریلاکان دا دەسوڕینەوە و چەندین جار ئەو ناوچانەیان بۆردومان کردوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌