کوردستان

سبەینی لەبەردەم هەموو دادگاکانی باشوری کوردستان پشتیوانی لە زیندانیانی بادینان دەکرێ

کەمپەینی هاودەنگی لەگەل زیندانیانی بادینان داوای کردوە سبەینێ گەل بچنە بەردەم دادگاکان لە هەموو شارەکانی باشوری کوردستان و پشتیوانی لە زیندانی بادینا بکەن. هەروەوها داوا لە کوردانی تاراوگەش کراوە بە چالاکی پشتیوانی ئەو ڕەوتە بن.

کەمپەینی هاودەنگی لەگەڵ زیندانیانی بادینان، لە ناوخۆ و دەرەوەى وڵات ڕاگەیەندراوێکى لەبارەى گردبونەوەى سبەینێی بەردەم دادگاکان لە هەرێمى کوردستان بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، سبەینێ کاتژمێر ۱٠ بۆ ۱۲ی سەرلەبەیانی، لە بەردەم دادگای شار و شارۆچکەکانی هەرێمی باسوری کوردستانا چالاکی مەدەنی بۆ پشتگیری لە زیندانیانی بادینان بەڕێوەدەچێت و لە هەمو شاروشارۆچکەکان یەک وتاری هاوبەش دەخوێنرێتەوە.

ئەو کەمپەینە پێداگری لەسەر ئەوەش کردەتەوە کە نابێ چالاکیەکان بکرێنە شوێنی باگەشەی هەڵبژاردن، یان کەسانێک بۆ مەبەستە لە هەوڵدان دا بن.

لە بەشێکى دیکەى ڕاگەیەندراوەکەدا داوا لە فەرمانبەران و مامۆستایان کراوە، ڕوڵی پێشەنگ بگێڕن و هەوڵ بدەن جەماورێکی زۆر بەشداری ناڕەزایەتیەکان بکەن.

هەروەها لەڕاگەیەندراوەکەدا هاتوە: لە بەشێک لە وڵاتان هەمان چالاکی بەڕێوەدەچێت و داواکارین لە ڕەوەندی کوردی بە فراونای بەشداری ببن.

ماوەی ساڵێکە نزیکەی ١٠٠ رۆژنامەنووس و چالاکوانی دەڤەری بادینان لەلایەن پەدەکەوە دەستگیرکراون، دۆسێەی هەندێکیان لە دادگایە و دادگاش دانیشتنەکان بە بیانوی جۆراوجۆر دوادەخات.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌