ئێران

خامنەیی دەڵێت، ئەوانەی پشتیان بە بێگانە بەستوە بەمزوانە شەپازلەیەکیان بەر دەکەۆێ

چەند ڕۆژێکە ناکۆکی کەوتوەتە نێوان دەسەڵاتدارانی ئازەربایجان و ڕژیمی ئێران. هێزە چەکداراەکانی ڕژیمی ئێران لە سنوری ئازەربایجان خەریکی مانۆڕی سەربازین و ئازەربایجان لەو بارەوە نیگەرانە.

دوای مشتومڕ و چەند قسەیەکی توند لە نێوان دەسەڵاتدارانی ئێرانی و ئازەربایجان دا، ئەمجارە عەلی خامنەیی ڕێبەری ڕژیم خۆی هاتوەتە دەنگ و هەڕەشە دەکات.

خامنەیی گوتویە: ئەو ڕوداوانەی لە باکوری ڕۆژئاوای ئێرانا لەگەل وڵاتانی جیران روو دەدەن دەبێ بە لۆژیکی دورکەوتنەوە لە دەستوەردانی بێگانەکان چارەسەر بکرێن.

هەروەها خامنەیی بە بێ ئەوەی ناوی وڵاتێکی دیاریکراو بێنێ گوتویە، دەبێ ئەو وڵاتانەی پشتی خۆیان داوەتە بێگانە و لە خەیاڵ دا دەژین وشیار بنەوە، دەنا بەمزوانە شەپەزلەیەکیان بەردەکەۆێ.

قسەکانی خامنەیی هاوکاتە لەگەل موڵدانی ژمارەیکی زور هێزی لەشکری و گواستنەوەی کەل و پەلێکی یەکجار زوری سەربازی لە لایەن سپای پاسداران و ئەرتەشی ڕژیمی ئێرانەوە بۆ نێزیک سنورەکانی ئازەربایجان لە ژێر ناو بەڕێوەبردنی نمایشی سەربازی.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌